بۆماوەی یەک خولەک بووە خاوەنی ناونیشانی گوگڵ
- Nov 7, 2015
- 1 min read

دوای ئەوەی #سانمەی ڤێت کە کارمەندێکی پێشووی کۆمپانیای گوگڵە بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو و تەنها بە ١٢ دۆلار هەڵدەستێت بە کڕینی دۆمەینی (google.com) کۆمپانیای گوگڵ پاش یەک خولەک لێی دەسێنێتەوە. سانمەی دەڵێت "هەر بۆ خۆشی بەناو بەشی کڕینی ڕووکارەکانی گوگڵدا دەگەڕام کە تێبینی نیشانەیەکی سەوزم کرد لەسەر شێوەی پێکەنین کە بەرامبەر #دۆمەین یان ناونیشانی (google.com) دانرابوو." ئەو دەڵێت "دوای ئەوەی سەرنجی هەمان دۆمەینم بە ناوی ووڵاتەکانی دیکەوەدا بۆم دەرکەوت کە ئەوانی دیکە بەردەست نین بۆکڕین." سانمەی کلیک لە دوگمەی کڕینی ناونیشانە سەوزەکە دەکات و بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەکانی پڕۆسەکە سەرکەوتوو دەبێت و ئیمەیڵێکی دڵنیابوونەوەشی پێدەگات. سانمەی دەڵێت "من دەمتوانی بچمە ناو ئیمەیڵە تایبەتەکانی کۆمپانیای گوگڵەوە و شتی ڕێگەپێنەدراو ببینم کە ئەمەش مەترسی لادروست کردم." بەڵام زۆری پێناچێت کە کۆمپانیای #گوگڵ لەمە ئاگادار دەبێتەوە و پڕۆسەکە پێچەوانە دەکاتەوە بە گەڕاندنەوەی ١٢ دۆلارەکەش بۆ سانمەی. ووتەبێژێکی کۆمپانیای گوگڵ لەسەر ئەم بابەتە ڕایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوە لەو هەڵەیە دەکەن.















Comments